وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٩٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٥٢٦ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە گەیشتووەتە ٨٦.٢%ی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٥٢١هەزار و٥٤٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٤٩ هەزار و ٥٦٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لەوەتەی کۆرۆناش لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ١١ هەزار و ٧١٢ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.