ڤاکسینەکەی مۆدێرنا بەهای نەوت و زێڕی بەرزکردەوە

  2020-11-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوا ئاشکراکردنی ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدیرنا جوڵەی خستە ناو بازاڕی نەوت و کانزا بەنرخەکانەوە و نرخی نەوت و زێڕ و پشکە داراییەکان لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.

بەگوێرەی نیشاندەری داوجۆنزی ئەمریکی نرخی نەوت لە ٣% بەرزبۆوە و زێڕیش بۆ هەر ئۆنسەک ٢٠ دۆلار زیادی کرد.

ئەوەش دوای ئەوە دیت کۆمپانیای مۆدیرنای ئەمریکای ئاشکرایکرد، کاریگەریی ڤاکسینەکەی لەسەر توشبوانی کۆرۆنا گەیشتووە لە ٩٤.٥% ، دوای ئەوەی تاقیکراوەتە لەسەر ٣٠ هەزار کەسی بەشدار بوو.



ڕیکلام