ناوەڕاستی مانگی داهاتوو گەشتە ڕاستەوخۆکان لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

  2020-11-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە.

کیفاح حەسەن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، ئەو هێڵانەی کە دووبارە کارا دەکرێنەوە و گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە ئەنجامدەدەن، لە قۆناغی یەکەمدا بریتین لە بەرلین و دوسلدروف  و فرانکفۆرت و لەندەن و کۆبنهاگن.

کیفا حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاسپاردەیان ئاراستەی سەرجەم نوسینگەکانی گەشت کردووە لە ناوەوە و دەرەوە، بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان، بە مەبەستی حجزکردنی گەشتەکانیان.



ڕیکلام