لیژنەی هاوبەش بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکان پێکدەهێنرێت

  2020-11-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا لیژنەی هاوبەش لە لایەن پەیوەندارەکان پێکدەهێنرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ دەروازە سنورییەکان.

بەدر زەیادی ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، چەند لیژنەیەک جگە لە لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری سەردانی دەروازە سنورییەکانیان کردووە و ڕاپۆرتی وردی خۆیان پێشکەشکردووە، سەبارەت بە گومانی بوونی گەندەڵی تیاندا، هەندێک لەو ڕاپۆرتانەش گەیشتوونەتە لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ئەوانیش گەیاندوویانە بە حکومەت.

زەیادی جەختیکردەوە، پێویستە شێوازی کارکردن لە دەروازە سنورییەکان بگۆڕێت و بکرێت بە ئەلکترۆنی، بۆ ئەوەی باشتر کۆنترۆڵ بکرێن، دووپاتیشیکردەوە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا لیژنەی هاوبەش لە ئاسایش و بەرگری و نەزاهەو خزمەتگوزارییەکان پێکدەهێنرێت ، بۆ ئەوەی سەردانی مەیدانی بکەن بۆ دەروازە سنورییەکان و لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکییەکان و کاری ڕۆژانەی دەروازەکان بن.

دوێنێش ستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بە داخستنی دەروازە نافەرمییەکان، بە مەبەستی ڕاگرتنی کاری بە قاچاغ بردن و زیان گەیاندن بە ئابوری وڵات و پاریزگاریکردن لە بەرهەمی نیشتیمانی.



ڕیکلام