تەندروستی عێراق: 2349 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-11-18  | 
بەغدا
تەندروستی عێراق: 2349 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 2349 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣٤٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەسیان لە بەغدا، ١٢ کەس لە سلێمانی، چوار کەس لە دهۆک، پێنج کەس لە کەرکوک، دوو کەس لە واست، چوار کەس لە سەڵاحەدین، چوار کەس لە نەینەوا، سێ کەس لە دیوانیە، دوو کەس لە میسان و کەسێکیش لە پارێزگای موسەنا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٥١ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٥٢٦ هەزار و 852 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٧٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥٥ هەزار و ١٧٦ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە .



ڕیکلام