تەندروستی عێراق: 2374 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-11-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا2374 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی خۆشدا ئاشکرایکردووە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٣١٤ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە ٨٦.٤% تووشبوانە.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٥٢٩ هەزار و ٢٢٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٤٥٧ هەزار و ٤٩٠ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئیستا بەهۆی کۆرۆناوە ١١ هەزار و ٨٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام