تیک تۆک سەربازانی سوپای عێراق سەرقاڵکردووە

  2020-11-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوێکی ناحکومی تایبەت بە کاروباری تەکنیک و تەکنەلۆژیای زانیارییەکان، هۆشداریاندا لەوەی زۆرێک لە پێگە و ناوەندەکانی ناو سوپای عێراق مەترسییان لەسەرە، ئەویش بەهۆی بەکارهینانی خراپی هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت تیک تۆک.

ماڵپەڕی ناوەندی میدیای ژمارەیی داوایکردووە، پێویستە ڕێگە نەدرێت بە هیچ کارمەندیکی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بەکاربهێنێت، یان تۆمارکردنی ڤیدیۆ لەناو بنەکە سەربازییەکانیان.

ئەو ڕێکخراوە ناحکومیە ڕوونیکردووەتەوە، چاوەڕواندەکرێت گروپە تیرۆریستییەکان ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانە سودی لی ببینرێت و لەڕێگەیە بۆ هێرشکردن بەکاربهێنرێت لە دژی هێزە سەربازییە عێراقییەکان، ئەوە دەبێتە هۆی خوێنڕشتن و لەدەستدانی گیانی سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان.

ناوەندی میدیای ژمارەیی جەختیکردووەتەوە، وێنەگرتن بە جلی فەرمی سەربازییەوە لەناو بارەگا سەربازییەکان، پێویستە ملکەچی ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی بێت.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، ئەو هۆشداریەی بۆیە دەرکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چاودێری چەندین لاپەڕەی ئەندامانی سوپای عێراقی کردووە لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، دەرکەوتووە وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی دەربارەی ژیانی ڕۆژانەیان لەناو بارەگاکانیاندا تۆمارکردووە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بڵاویانکردووەتەوە.



ڕیکلام