نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-11-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 44 دۆلار و  96 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 42 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە بەراورد بە نزیكەیی جێگیرە و گۆڕانكاریەكی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە. 

هەواڵی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی  كۆرۆنا لە جیهان و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا نرخی نەوتی بەرزكردەوە، بەشێوەیەك لە هەفتەی رابردوودا بەردەوام لە نزیكی 45 دۆلاردا مامەڵە بە نەوتی برێنت كراوە. 

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام