سعودیە ڕەتیکردەوە محەمەد سەلمان و لێپرسراوانی ئیسرائیل کۆبووبێتنەوە

  2020-11-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتیکردەوە، هیچ دیدارێک لە نێوان محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیە و لێپرسراوانی ئیسرائیلی، لە کاتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕیاز.

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هەواڵەی کە میدیای ئیسرائیل بڵاوینکردووە و باس لە سەردانێکی نهینی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ سعودیە و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو لێپرسراوانەی کە ئامادەی دیداری سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوون لە سعودیە، سەرجەمیان سعودی و ئەمریکی بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە و لەگەڵ محەمەد سەلمان جێنشینی پادشای سعودیەدا کۆبووەتەوە .

ماڵپەڕی "وایلا"ی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، یوسی کۆهین سەرۆکی دەزگای هەواڵگر هاوڕێیەتی نەتەنیاهۆی کردووە لەو سەردانە نهێنییەدا بۆ سعودیە.



ڕیکلام