لە مەرزی شوشمێ 13 تۆن تەماتە و میوەی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا

  2020-11-23  | 
هەڵەبجە
لە مەرزی شوشمێ 13 تۆن تەماتە و میوەی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە مەرزی تەوێڵە و شوشمێ دەستگیرا بەسەر بڕی دە‌ تۆن و نیو تە‌ماتە‌ی خراپ بوو كە‌ شیاو نە‌بوو بۆ خواردن لەگەڵ یە‌ك تۆن و نیو بەرهەمی کمکواتدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵێ هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی١١ی٢٠٢٠، لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی مەرزی تەوێڵە و شوشمێ-وە  دەستگیرا بەسەر بڕی ١٠‌ تۆن و نیو تە‌ماتە‌ی خراپ بوودا و یەک تۆن و نیو میوەی کمکواتدا کە یەکێکە لە بەرهەمە مزرەمەنیە‌كان كە‌ بە گەڵاوە هاوردەکراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بە پێی ڕێنماییەکان، هێنانی هەموو جۆرە مزرەمەنیەک بە گەڵاوە قەدەغەیە ."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیوکردنەوەوە، ئەو بڕە تە‌ماتە‌ خراپ بووە‌ و میوە‌ی کمکواتەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.



ڕیکلام