تورکیا دوو گوندی زاخۆی تۆپباران کرد

  2020-11-23  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێم لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
توپخانەکانی سوپای تورکیا لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ تۆپیان ئاراستەی گوندەکانی بانکی سەروو و خواروو لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخو کرد.

دڵشێر عەبدولستار بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، سوپای تورکیا بە بیانوی لێدان لە بارەگاکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەردەوامە لە بوردومان و تۆپبارانکردنی گوندەکانی سنوری ناحیەی باتیفا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، تۆپخانەکانی تورکیا ٣٢ تۆپیان ئاراستەی گوندەکانی بانکی سەروو و بانکی خواروو کردووە، بەڵام هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا راشیگەیاند، بەھوی بەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانەکان، ترس و دڵەڕاوکێی زور لای ھاوڵاتیانی دەڤەرەکە دروستبووە.



ڕیکلام