نرخی نەوت بەرزبوویەوە

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 46 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 43 دۆلار و 53سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 45 دۆلار و 17 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 42 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. 

لەگەڵ ئەوەی دوێنێ زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینێكی نوێی دژی كۆرۆنا راگەیاند، راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كرد و بەهای نەوت بەرزبوویەوە، ئەوەش دوای ئەوەهات كە سەرۆكی نوێی ئەمریكا هەڵبژێردرا. 

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام