وەزیری بەرگری عێراق: سەدا 90 ی کردەوەکانی داعش بەهۆی کەمتەرخەمی هێزە ئەمنیەکانەوەیە

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند سەدا 90 ی کردوەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکان بەهۆی کەمتەرخەمی هێزە ئەمنیەکانەوەیە.

جومعە عناد وەزیری بەرگری لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی دیجلەدا ڕاشیگەیاندوە چەکردانی داعش چەکی پێشکەوتوویان بەدەستەوەیە بەڵام ناتوانن  بەربەستێکی ئەمنی یان ناوچەیەک کۆنترۆڵ بکەن.

وتیشی عێراق کێشەی دزەکردنی تیرۆریستان لە سنوری سوریا هەیە و پێویستە هێزە ئەمنیەکان شەڕی تیرۆریستان بکەن نەک بە دویاندا بچن،چونکە ئەوان هێزەکانمان بەرەو بۆسە دەبەن.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند مانگێکە هێرشەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکان زیادیکردوە بۆ بەتایبەت لە ناوچەی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە کە بە (سێگۆشەی مەرگ) ناسراوە.


ڕیکلام