عێراق رێژەی هەناردەکردنی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشكراکرد

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند مانگی ڕابردوو 89 ملیۆن و 153 هەزار و 932 بەرمیل نەوتیان هەناردەکردوە.

وەزارەتەکە لە بەیانامەیەکدا ئاشکرایکردوە تێکڕا بەرمیلێکی نەوت بە 38 دۆلار و 77 سەنت فرۆشراوە.

بەپێی بەیانامەکەی وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق لە نەوت بریتی بووە لە 3 ملیار و 456 ملیۆن و 680 هەزار دینار.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا عێراق بۆ دابینکردنی موچەی پێویستی بەشەش ملیار دیناری مانگانە هەیە و بەهۆی بڕیاری ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ناتوانێت وەک پێویست پارەی موچە لە نەوت دابین بکات.

بەوهۆیەوە لەماوەی ڕابردوو پەرلەمان یاسای قەرزی پەسەندکرد و بەوهۆیەوە موچە دابەشکرا.


ڕیکلام