حەلبوسی لیژنەیەکی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێکهێناوە

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی پەرلەمانی کاتی پێکهێناوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئامانج لە دانانی لیژنەکە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوە کە بگونجێت لەگەڵ دەستور و یاسا و وەدیهێنانی دادپەروەریی لە دابەشکردنی داهاتەکان لە نیوان ڕۆڵەکانی گەل، بەو گوێرەی کە یاسا کارپێکراوەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاری دەکرێت.

جێی ئاماژەیە لیژنە کاتییەکەی پەرلەمانی عێراق لە هەشت کەس پێکهاتوون، بەڵام هیچ ئەندامێکی کوردیان تیا نییە.



ڕیکلام