پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا راستی لیژنەی دارایی كرا

  2020-11-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا بە فەرمی رادەستی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كرا.


ئەمڕۆ هەریەكە لە رێبوار كەریم و غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا كردووە، واژۆكانیان رادەستی لیژنەی دارایی كرد. 

ئەو سێ پەرلەمانتارە كوردە رایانگەیاند بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبونەتەوە. 

ئەوەشیان وتووە كە بە فەرمی پرۆژەكە رادەستی سەرۆكی لیژنەی دارایی هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنەی دارایی هەریەكە لە ئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، جەمال كۆچەركراوە تا رێكارە یاساییەكانی تەواو بكرێت.


ڕیکلام