وەزارەتی کارەبا: لە ئایندەیەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکەین

  2020-11-28  | 
هەولێر
لە ئایندەیەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکرێت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکەن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا ٤٠٠ هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە و لە ئایندەیەکی نزیکشیدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ هەموویان ببەسترێت کە بە سستەمێکی ڕێکخراو و ورد کار دەکات و بەهۆیەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچوونی ڕێک دەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە هاوڵاتیان درێت.



ڕیکلام