گەنجێک لە سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

  2020-11-29  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كه‌مێك پێش ئێستا گه‌نجێك له‌ كافتریایه‌كی سلێمانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د  لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ‌ رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا پۆلیس له‌ رووداوێك كه ‌له‌ یه‌كێك له‌ كافتریاكانی سلێمانی روویداوه‌، ئاگاداركرایه‌وه ‌و دەستبەجێ تیمه‌كانی پۆلیس و به‌شی نه‌هێشتنی تاوان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌.

وتیشی، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت رووداوه‌كه‌ خۆكوژی بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ‌راشیگه‌یاند، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له ‌سلێمانی كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ رووداوه‌كه‌.