ئومێد خۆشناو: دەبێت پێداچونەوە بە رێکەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەتدا بکرێت

  2020-11-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕایگەیاند داوا لە سەرکردایەتى پارتى دەکەین پێداچوونەوە بەو رێککەوتننانە بکات کە لەگەڵ پێکهێنەرەکانى حکومەت کردوویەتى و دەبێت ئەو رۆڵ دابەشکردنە کۆتایی بێت.

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەو رۆڵ دابەشکردنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت هەتا ئەمڕۆ قبوڵکراوە بەڵامە لە بەیانیەوە قبوڵی ناکەین.

وتیشی ئێمە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان تەنها رێنکەوتووین پۆستەکان دابەشبکەین بەڵکو رێکەووتوین دۆخی خەڵک چاکبکەین.

ئاشكراشیکرد لە کۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەبێت شاندی دانوستنکاری حکومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بێتە پەرلەمان و ڕونکردنەوە بدات.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاشیگەیاند کێشەکان بە لێدانی تەپڵ و موزایەدە چارەسەرنابێت.


ڕیکلام