عێراق؛ لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 2هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە

  2020-12-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 2218 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند و 48 تووشبووش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵاتدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2218 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە بەوەش كۆی ژماریە تووشبوون تا ئێستا گەیشتووەتە 554 هەزار و 767 تووشبوو. 

وەزارەتەكە راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا 48 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 12 هەزار و 306 كەس كە گیانیان لەدەستداوە. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە لەمڕۆدا 1896 تووشبوو چاكبوونەتەوە و كۆی ژمارەی چاكبوونەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 484 هەزار و 570 كەس كە دەكاتە رێژەی 87.3%ی ژمارەی تووشبووان كە چاكبوونەتەوە. 


ڕیکلام