نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی جیهاندا

  2020-12-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 47 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 44 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 47 دۆلار و 59 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 45 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بەهەرددوو جۆرەكەیەوە  چەند سەنتێك لە بەهای خۆی لەدەستداوە. 

گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی راسپاردنی تیمی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بۆ ئامادەكاریەكانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كرد. 

ماوەی نزیكەی هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام