وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٣٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١ کەسیش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ٢٥٥٠ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھیشتووە .
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە ٨٧.٣%ی تووشبوان .
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، تا ئێستا ٥٥٨ ھەزارو ٧٦٧ کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٨٧ ھەزار و ٨٦٣ کەسیش چاکبوونەتەوە .
تا ئێستا لە سەنسەری عێراقدا ١٢ ھەزار و ٣٦١ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .