بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا تەنها ١ کەس گیانی لەدەستداوە .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمڕۆھەینی ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و ١٥ کەسیش نەخۆشخانەیان جێھێشتووە  .
تەندروستی سلێمانی لە میانی بڵاوکردنەوەی خشتەی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تیادا ھاتووە، لە ئێستادا ١٤٣ کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ماونەتەوە  .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٣٨ کەسیان لە بەشی چاودێری چڕ چارەسەر وەردەگرن و تەنھا یەک کەس لەسەر ئامێری ھەناسە دانە  .
لەوەتەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا لە سلێمانی ٢٨ ھەزار و ٥٤٢ کەس تووش بوون و ١٩ ھەزار و٥٩١ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٥٦١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە