عێراق دەبێتە چەقی پڕۆژیەکی جیهانی

  2020-12-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی دەبێتە چەقی پرۆژەی رێگای (ئاوریشم)كە رێگەیەكی بازرگانییە و بە زۆر وڵاتدا تێپدەپەڕێت بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هەلی کار دەستەبەر دەبێت.


ناسر حسێن شبلی، رایگەیاند: عێراق دەبێتە ناوەندی سەرەكی پرۆژەی نێودەوڵەتی رێگەی وشكانی و ئاویی (ئاوریشم) كە هەردوو كیشوەری ئاسیا و ئەوروپا پێكەوە گرێدەدات.

رونیشیكردەوە ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەزاران هەلی كار بۆ وڵات و داهاتەكانی نەوت هاوسەنگ دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی پەیوەستە بە بەندەری فاو كە بەندەرێكی مەزنە.

وەزیری گواستنەوەی عێراق وتیشی: لە ئەگەری تەواوكردنی بەندەری فاو و واژۆكردنی گرێبەستی پرۆژەكەدا لە رۆژانی داهاتو و لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار، عێراق  دەبێتە بەشێك لەو رێگەیە.

پڕۆژەکە چین كاری لەسەردەكات بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە، بەندەری فاو بە توركیاوە گرێدەدات و هێڵێكی پەیوەندی لە چینەوە بۆ پاكستان بەرەو بەندەری فاو بنیاددەنرێت لەرێگەی دەریاییەوە، دواتریش بە شەمەندەفەر بەرەو ئەوروپا.


ڕیکلام