ئێران کەرەستەیەکی تایبەتی بۆ بڕینەوەی پەنجەی زیندانیەکان دانا

  2020-12-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێران کەرەستەیەکی تایبەتی بۆ بڕینی پەنجەی ئەو کەسانەی تۆمەتبار بە دژی لە ورمێ دادەنێت و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای راگرتنی ئەو جۆرە سزایە دەکات.

حکومەتی ئێران ئامێرێکی تایبەتی بۆ بڕینەوەی پەنجەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دزی لە زیندانی ورمێ داناوە و بەهۆیەوە مەترسی بڕینەوەی چەنجەی چوار کەس لە ئارادایە.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند لە بەندیخانەی ورمێ بەمەبەستی بڕینەوەی پەنجەی ئەو بەندكراوانەی بە دزی تۆمەتبارن، كەرەسەیەكی بردووەتەوە زیندانەکە لە ئێستادا چوار کەس شوێنەکەیان جیاکراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان.  

رێکخراوەکە ناوی چەوار بەندکراوەکەی هێناوە بەوەی کە پەنجەیان دەبڕدرێتەوە و دەڵێت هەریەکە لە (هادی ڕۆستەمی، مهدی شاهیوەند، كەسرا كەرەمی و مەهدی شەریفیان شەهاب تەیموری و مهرداد تەیمووری) لە بەندیخانەی ورمێ لە ئارادایە جێبەجێ بكرێت.

میدیاکانی مافی مرۆڤی ئێران رایانگەیاندووە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لانیكەم ٢٦٤ هاوڵاتی لە ئێران بە بڕینەوەی پەنجەی دەستی ڕاست سزادراون و سزای ١٢٩ لەوان جێبەجێ كراوە.


ڕیکلام