وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨٩٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٨٨٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٧.٤% ی تووشبوانە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٦٢ هەزار و٥٢٠ کەس تووش بوون، لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٤٩١ هەزار و ٦٥٧ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٢٤١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.