دادگایەکی ئەمریکا فەرمانیکرد بە دەستپێکردنەوەی پرۆگرامی کۆچ و پەنابەرێتی

  2020-12-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگایەکی ئەمریکا فەرمانیکرد بە حکومەتی ئەمریکا، بە دووبارە کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی پرۆگرامی کۆچبەران بپارێزێت لە یاسای دەرکردن و ڕێگەدان بە کارکردن بۆ ئەو هەزاران کۆچبەرە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لەناو وڵاتدا ماونەتەوە.

دادگای تاوانەکانی برۆکلن جەختیکردووەتەوە لەو پرۆگرامەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ و ڕایگەیاند، تایبەت بە ڕێگری لە هاتنی کۆچبەران بۆ ناوخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هەروەها دادگا فەرمانیکردووە بە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی  ئاگادارکردنەوەیەکی گشتی لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی و ماڵپەڕی خۆی لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوەوە، کە ڕوونیبکاتەوە بە دەرکردنی مۆڵەتی کارکردن بۆ ماوەی دوو ساڵ کە پێشتر تەنها بۆ ساڵێک دەدرا بە کۆچبەران، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

لە لایەکی ترەوە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان کە بڕیارە لە ٢٠ی مانگی داهاتوەوە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت ڕایگەیاند، سورە لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆگرامەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دادگای باڵای ئەمریکا لە مانگی حوزەیراندا ڕێگریکرد لە هەوڵێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧دا کۆتایی بهێنێت بەو پرۆگرامەی تایبەت بە کۆچبەران، بەڵام ئیدارەکەی بەردەوام بوو لە سیاسەتی وەرگرتنی داوای نوێی کۆچ و پەنابەرێتی بە تایبەت بۆ چەند دەوڵەتێکی عەرەبی و زۆرینە موسڵمان.



ڕیکلام