گروپی 15ی پەرلەمانتارانی كورد لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

  2020-12-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گروپی 15ی پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق، دوێنێ لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پرسی موچەی هەرێمی كوردستان كردووە.


رێبوار کەریم، ئەندامی گروپی 15ی پەرلەمانتارانی كورد لە عێراق رایگەیاند هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ چارەسەری كێشەی موچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەش سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماریان كردووە و بڕیاریشە سەردانی لایەنە سیاسیەكان بكەن. 

بە گوێرەی راگەیەندراوئەو پەرلەمانتارەی گروپەكە لە كۆبونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق "جەختمان لەسەر پێویستی چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەی موچەی هاوڵاتیان كردەوە".

گروپی15ی پەرلەمانتارانی عێراق پێكهاتوون لە 15 پەرلەمانتاری شەش لایەنی جیاوازی كورد و ساڵێك پێش ئێستا خۆیان راگەیاند و بە فەرمی خۆیان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ناساند ئەوەش بەڕێكەوتنی نێوان پەرلەمانتارەكان بوو نەك حیزبەكان. بریتین لە سەرجەم پەرلەمانتارەكانی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، هەرسێ پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی ئایندە و پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و دوو پەرلەمانتارەكەی پێشوتری هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری


ڕیکلام