گەنجێك كە باوكی خۆی كوشتبوو لە سێدارە رزگار كرا

  2020-12-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گەنجێكی خەڵكی شاری سنە كە سێ ساڵ پێش ئێٍتا باوكی خۆی كوشتبوو، دادگا بڕیاری سێدارەی بەسەردا سەپاندبوو بە لێخۆشبوونی كەسوكارەكەی بڕیارەكە هەڵوەشێندرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئیسنا لەزاری بەهادۆر ئەسەدی، جێگری دەزگای دادی پارێزگای كوردستان بڵاویكردەوە "بە هەوڵدانی ناوەندی چاكسازی و پەروەردە و ئەنجومەنەكانی چارەسەركردنی ناكۆكی لە دەزگای داد، سزای سێدارەی كوڕێكی گەنج لە سنە هەڵوەشایەوە."

جێگری دەزگای دادوەری سنە وتوشیەتی: ئەو هاوڵاتییە لە ئەنجامی شەڕێكی خێزانیدا سێ ساڵ پێش ئێستا باوكی خۆی كوشتبوو و دوای ساڵێ كلە زینداننی دا سزای سێدارەی وەك تۆڵەكردنەوە بۆ دەركرابوو.

ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو سزایە بە رەزامەندی بنەماڵەی كوژراوەكە كە كەسوكاری بكوژەكەن هەڵوەشاوەتەوە، بەوەش ئەوە هەشتەمین سزای سێدارەیەكە بە رەزامەندی كەسوكاری كوژراو لەم ساڵدا هەڵدەوەشێتەوە. 


ڕیکلام