میدیای ئێران: فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

  2020-12-06  | 
عەبدولرەسول ئستوار مەحمود ئابادی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لەگەڵ قاسم سولەیمانی
ئەرشیف
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا لە عێراق، بەیانی ئەمڕۆ لە ئێران کۆچی دوایی کردووە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، عەبدولرەسول ئستوار مەحمود ئابادی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، لە پاڵ ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانیدابەشداریکردووە لە بەرەکانی جەنگی سوریا و عێراق.

بە گوتەی ئاژانسەکە مەحمود ئابادی لەمیانی دوا ئەرکەکانی لەناوخۆیی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بێ ئەوەی ئاماژە بە کات و ساتی کاتی ئەرکەکانی بکات، بەڵام ئاماژەی ڕوونیکردووەتەوە دوای دووچاربوونی بە   هەوکردنێکی زۆر لە سییەکانی تەندروستی بە تەواوی تێکچووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی تەسنیم ئاشکراشیکردووە، بەهۆی کاریگەرییە خراپەکانی چەکی کیمیایی لە جەنگی عێراق ئێراندا، مەحمود ئابادی دۆخی تەندروستی تەواو نەبووە، کاتێکیش تووشی کۆرۆنا بووە بە تەواوی دۆخی تەندروستی تێکچووە.



ڕیکلام