نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی جیهاندا

  2020-12-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 49 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 46 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ یەكشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 49 دۆلار و  25 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 46دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بەهەرددوو جۆرەكەیەوە گۆڕانكاریەكی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە و بە جێگیری ماوەتەوە.

گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئامادەكاریەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كردووە. 

ماوەی نزیكەی هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام