ئێران: پێویستە سعودیە و بەحرەین قەبارەی خۆیان بزانن

  2020-12-07  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ئەو داوایەی سعودیە و بەحرەین، کە بەشدارییان پێ بکرێت لە گفتوگۆکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی وتی "پێویستە ئەو دەوڵەتانە پێگەی خۆیان بزانن".

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی "پێویستە لەسەر ئەو دەوڵەتانە پێگەی خۆیان بزانن و بەگوێرەی توانای خۆیان قسە بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگییە هەرێمایەتیەکان ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەموو لایەک.

خەتیبزادە سعودیەی تۆمەتبار کرد بەوەی ئۆباڵی زۆرێک لە کێشە و جەنگەکانی لە ئەستۆدایە لە ناوچەکەدا، بە تایبەت برسێتی و خوێنڕشتن لە یەمەن.

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامۆژگاری سعودیە دەکەین ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە دروستی کردووە لە جیهانی ئیسلامدا.

لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، سعودیە دەوڵەتێکی مامناوەندیی ناوچەکەیە لەڕووی قەبارەوە، بۆیە نابێت زیادەڕەوی بکەن کاتێک قسەی لەبارەوە دەکەن، بۆیە دەبێتە هەڵوێستەکانی بەگوێرەی قەبارەی خۆی بێت.



ڕیکلام