تورکیا باڵیۆزی خۆی لە بەغدا دەگۆڕێت

  2020-12-08  | 
عەلی ڕەزا کەونی باڵیۆزی پێشنیازکراوی تورکیا لە بەغدا
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد، ٨ باڵیۆزی خۆی دەگۆڕێت، بڕیارەکەش یەکێک لەو باڵیۆزانەی دەیانگرێتەوە، باڵیۆزی تورکیایە لە بەغدا.

بە گوێرەی بڕیارێکی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، حامید ئۆقسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەکاتە باڵیۆز لە بەلگرادی پایتەختی سربیا، عەلی ڕەزا کەونی یاریدەدەری فەرمانگەی کاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوە، دەبێتە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا، لە جیگەی فاتیح یەڵدز باڵیۆزی ئێستا.

هاوکات باڵیۆزی نوێ بۆ هەریەکە لە سلۆڤینیا و مەنگۆلیا و کامیرۆن و لوبنان دەستنیشان دەکرێن، لە پاڵ ئەوانیشدا باڵیۆزی نوێی تورکیا لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری یەکێتی ئەوروپا دەستبەکار دەبێت.

سەرباری ئەوەی ئاماژە نەکراوە بە وادەی دیاریکراوی دەستبەکاربوونی ئەو باڵیۆزانە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی کردووە بەوەی، کە لە نزیکترین درەفەتدا دەستبەکار دەبن.

 



ڕیکلام