نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ئیدانەی توندوتیژیییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات و داواشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد ئازادی گردبوونەوە و ڕادەبڕین بپارێزێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا (یونامی) بڵاویکردەوە، ئیدانەی کردە توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی دەکات، کە ناڕەزاییە جەماوەرییەکان بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک کوژراو و بریندار و تێکشکاندنی موڵک و ماڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە پارێزراو بێت هەروەها خۆپێشاندانەکانیش بە ئاشتییانە بمێنێتەوە. دەبێت ڕێگاش بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت، بە ئازادی و بێ ترساندن و فشار هەواڵەکان بڵاو بکەنەوە. هەروەها پێویستە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی توندوتیژییان کردووە و لێپێچینەوەی تەواویشیان لەگەڵ بکرێت .
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکات کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا یونامی داوای هێوربوونەوەی دۆخەکە دەکات و داواش لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربرین بپارێزێت.