ژمارەیەك پەرلەمانتار بۆ پشتیوانی خۆپیشاندەران دەستیان بە مانگرتنكرد

  2020-12-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەك پەرلەمانتار لە ناو پەرلەمانی كوردستان دەستیان بە مانگرتن كرد و راشیانگەیاند بە زوترین كات یاداشتێك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە و بانگهێشتی حكومەت.

ژمارەیەك پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێكیان خوێندەوە كە تیایدا ئاشكرایانكرد لەمڕۆوە دەست بە مانگرتن دەكەن وەك پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان. 

ئەو پەرلەمانتارانە داواشیان لە هێزە ئەمنیەكان كرد كە دەست بپارێزن لە روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و حزبەكانیش پێویستە لەو ناوچانەی خۆپیشاندان هەیە بەزووترین كات بارەگاكانیان چۆڵ بكەن. 

ئەوان داواشیان لە خۆپیشاندەران كرد رێڕەوی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی بۆ داواكردنی خواستەكانیان بگرنە بەر، هیواشیان خواست سەرجەم پەرلەمانتاران پشتیوانی داخوازیەكانیان بكەن. 


ڕیکلام