سەرۆكی پەرلەمان: هیچ بەرنامەیەكمان نیە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان

  2020-12-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رێز لە مانگرتنی پەرلەمانتاران دەگرن، بەڵام لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەكیان نیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان.


رێواز فایەق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێزلە مانگرتنی پەرلەمانتاران دەگرن، بەڵام هیچ بەرنامەیەكیان نیە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان. 

ناوبراو وتیشی: پێویست بێت كۆبوونەوە دەكەین، بەڵام لە ئێستادا بە پێویستی نازانین و هەموو تەركیزمان لەسەر ئەوەیە كاربكەین بۆ ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بگەنە رێكەوتن، تا خەڵكی كوردستان لەو نەهامەتی و دڵەراوكێیە رزگاریان بێت. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان بڕیاریاندا دەست بەمانگرتن بكەن بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی حكومەت ئەنجام بدات.  



ڕیکلام