سعودیە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەری پەسەندکرد

  2020-12-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای خۆراک و دەرمانی سعودیە ڕەزامەندی لەسەر تۆمارکردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنای کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتیک نیشاندا و هاوردە دەکرێت بەمەبەستی بەکارهێنانی.

ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردەوە دەزگای خۆراک و دەرمان دوای چەندین لێکۆڵینەوە و کۆبونەوە لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزیان ڤاکسینەکەی پەسەندکرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەم پەسەندکردنە لەدوای داوایەکی کۆمپانیا فایزەردێت لە رۆژی 24 مانگی ڕابردوو کە داوای لە سعودیە کرد لێکۆڵینەوە لە ڤاکسینەکە بکات و پەسەندیبکات.

هەروەها ڕاشیگەیاندوە لەدوای پەسەندکردنەکە بەرپرسانی تەندروستی پەیوەندیدار دەستدەکەن  بەڕێوشوێنەکانی هاوردەکردنی ڤاکسینەکە بەپێی ستاندارد و پێداویستییە دیاریکراوەکان.

ئاشكراشیکردوە پێویستە ڤاکسینەکە پێش بەکارهێنانی نمونەکانی شیبکرێتەوە بەمەبەستی دڵنیابوون لە کوالیتیەکەی.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا چەندین وڵات ڕەزامەندیان لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی دەربڕیووە.


ڕیکلام