مەغریب و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایکردەوە

  2020-12-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسانی وڵاتی مەغریبیش هاوشێوەی ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بە دەستپێشخەری ئەمریکا هەردوو وڵاتی مەزن شانشینی مەغریب و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە.

هەروەها ترەمپ ڕاشیگەیاندوە لەبەرامبەر ئەو کارەدا ئەویش وەک سەرۆکی ئەمریکا بەیانامەیەکی واژۆکردوە و دانی ناوە بە بیابانی رۆژئاوادا وەک خاکی مەغریب.

ترەمپ راشیگەیاندوە مەغریب سەدان ساڵە دانی بە ئەمریکادا ناوە مافی خۆیانە ئێمەش دان بنێن بە سەربەخۆی خاکی ئەو وڵاتەدا.

بڕیارەکە لەلایەن هاوڵاتیانی مەغریبەوە پێشوازی گەرمی لێکرا و هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند ئەمە رێکەوتنێکی مێژووییە.

لەلایەکی ترەوە جارید کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند رێکەوتن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئیسرائیلێش هەر دەکرێت و تەنها لەسەر کات ماوە.

مەغریب چوارەم وڵاتی عەرەبیە لەمساڵدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.



ڕیکلام