لە نۆ مانگدا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار كاڵا لە باشماخەوە ئاڵوگۆڕكراوە

  2020-12-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چاودێری گومركەكانی پارێزگای كوردستان رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە دەروازەی سنوری باشماخ بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار كاڵا ئاڵوگۆڕكراوە.

بەختیار ڕەحمانی پوور، چاودێری گومركەكانی پارێزگای كوردستان (سنە) رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە (ساڵی هەتاوی لە21ی ئازارەوە دەستپێدەكات) تا ئێستا بە بەهای دوو ملیار و 348 ملیۆن و 894 هەزار دۆلار كاڵا لە ڕێگای گومركی باشماخەوە ئاڵوگۆڕكراوە. 

ئەو روونیكردەوە باشماخ تەنها دەروازەی فەرمی سنوری پارێزگاكەیانە لەو ماوەیەدا لە بەرهەمی ئێرانیدا 31 هەزار و 477 تۆن كاڵا هەناردەكراوە كە بە بڕی 30 ملیۆن و 654دۆلار بووە.

ئەوەشی وت لەو ماوەیەدا  293هەزار و 421 تۆن كاڵا كە بەهاكەی 621 ملیۆن و 262هەزار و 588 دۆلار بووە لە دەرەوەی ئێران هاتووە و لە دەروازەكەوە تێپەڕیوە. 

رەحمانی پوور وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو ملیۆن و 305 هەزار و 539 تۆن كاڵا بە بڕی 964 ملیۆن و 985 هەزار و 658 دۆلاری دیكەش لە گومركەكانی دیكەوە رەوانەی دەرەوە كراوە. 

لەبارەی هاوردەكردنی ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵیش بەڕێوەبەری گومركەكان ئاشكرایكرد، 21 هەزار و 246 تۆن كاڵا بە بڕی 30 ملیۆن و 108 هەزار و 484 دۆلار بووە.


ڕیکلام