زلهێزەکان داوا لە عێراق دەکەن ڕێوشوێنی بە پەلە لە بواری کەشوهەوادا بگرێتە بەر

  2020-12-12  | 
وێنەی یەکێک لە زۆنگاوەکانی باشوری عێراق
فۆتۆ : ئەرشیف
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەریەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا ئەمڕۆ داوایان لە عێراق کرد، ڕێوشوێنی پێویست لە بواری کەشوهەوادا بگرێتە بەر ، بۆ پاراستنی ژینگە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

ئەو وڵاتانە و نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی هاوبەشدا سەبارەت بە کۆنگرەی کاری کەشوهەوا کە عێراقیش بەشداری تیاکردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە گۆڕانکاری کەشوهەوا یەکێکە لە دیارترین کێشە بەپەلەکانی ئەم سەردەمە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کۆنگرەی کەشوهەوا کە بەشداری عێراق بەڕێوەدەچێت، هەلێکی بۆ ئەو وڵاتانە پابەند بن بە ئاراستەیەکی زیاتر شارستانی و گونجاو و بەردەوام، هەروەها دانانی جیهان لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاست و دروست، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و دانانی سنورێک بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی بەڕێژەی ١.٥ ی سیلیزی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە میانی کارکردن و ڕەخساندنی کەشی متمانە پێکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق پێشکەوتنی بەرچاو بەدی دەهێنێت بە ئاراستەی بەهێزکردنی تواناکانی بە ئاراستەی خۆگونجاندن لەگەل گۆرانکاری کەشوهەوا، چونکە عێراق یەکێک دەبێت لەو دەوڵەتانەی کە زۆرترین کاریگەریی کەشوهەوای لەسەر دەبێت.

داواشیانکردووە، ڕێوشوێنی پێویست لە بواری کەشوهەوای بە پەلەدا بگیرێتە بەر، ئەگەر بیانەوێت پارێزگاری لە کەشوهەوا بکەن بۆ نەوەکانی داهاتوو.

کۆنگرەکە کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە دەچێت، ئەنتۆنیۆ گۆتەریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و سباستیان بینێرا سەرۆکی چیلی و جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا وتە پێشکەش دەکەن.

لەلایەکی ترەوە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەم سا ڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتەیەک لەو کۆنگرەیەدا پێشکەش دەکات، کە نزیکەی ٧٠ سەرۆک و سەرکردەی جیهان ئامادەی دەبن.



ڕیکلام