کەعبی: هەر ڕێککەوتنێک لەسەر نەوتی هەرێم پێچەوانەی یاسا بێت پوچەڵە

  2020-12-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەر ڕێکەوتنێک سەبارەت بە نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەگەر پێچەوانەی بەندەکانی کورتهێنانی دارایی بێت پوچەڵە.

لە بەیاننامەیەکی کورتدا کەعبی نوسیویەتی "هەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی، پێچەوانەی بەندەکانی یاسای قەرزی کورتهێنان بێت پوچەڵە".

ئەو لێدوانەی حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نوسینگەیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و باسیان لە یاسای قەرزی کورتهێنانی بودجە کردووە.

جەختیشیانکردووە، کە دەبێت یاساکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا پەسەند بکرێت.

ە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.



ڕیکلام