وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠١٢ کەس دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنوە تا ئەمڕۆ ١٧٧٧ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە لە ٨٨.٤%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٧٤ هەزار و ٦٣٤ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٠٧ هەزار و ٤٤٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٥٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.