نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-12-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 46 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ یەكشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 49 دۆلار و  95 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 45 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە بەرزبووەتەوە. 

بەكارهێنانی ڤاكسین لە دژی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئامادەكاریەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان كردووە. 

ماوەی زیاتر لە هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام