وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودات ١٣٣٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٠٢٨ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە؟
بەگوێرەی داتا و زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٨.٥%ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٥٧٥ هەزار و ٩٧٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٠٩ هەزار و ٤٧٤ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لەسەرانسەری عێراق ١٢هەزار و ٦٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.