لە جیاوازی نرخی فرۆشتنی دۆلاردا ئەمڕۆ بازرگانەکان ٢٥ ملیار دینار قازانجیان کردووە

  2020-12-14  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد ساحی دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، جیاوازی نێوان نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندییەوە بۆ بازرگانەکانی دراو ٢٥ ملیار دینار بووە لە ئەمڕۆدا.

دەڕاجی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی ، ئەمڕۆ بانگی ناوەندیی بڕی ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، جیاویز نرخی فرۆشتن لە نیوان بانکی ناوەندی و بازاڕدا ١١٠ دینار بووە بۆ هەر دۆلارێک، بە واتای بڕی قازانج لە یەک ڕۆژدا ٢٥ ملیار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویست لە هەر گۆڕانێک لە نرخی فرۆشتنی دۆلاردا لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بێت، بۆ ئەوەی دەوڵەت و هاوڵاتیش قازانج بکات، نەک تەنها بازرگانەکانی دراو قازانج بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزیکەی ١٣٠ هەزار دینار.



ڕیکلام