دوای شەش کاتژمێر لە دەستبەسەرکردنیان لە لایەن سوپای عێراقەوە، پەیامنێر و کامێرامانی تۆڕی هەواڵی ژیان بە کەفالەت ئازاد کران، تا دواتر لەبەردەم دادگا لیکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەمڕۆ لەکاتی ڕوماڵکردنی دۆخی گوندی پەڵکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی کەرکوک، کە عەرەبە هاوردەکان هاتوون بۆ ئەوەی دەستبگرن بەسەر زەوی و زاری کوردا لە ناوچەکە، سۆران عەبدولکەریم پەیامنێر و سۆران محەمەد کامێرامانی تۆڕی هەواڵی ژیان لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون.
سۆران عه‌بدولكه‌ریم، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌گه‌ڵ سۆران محه‌مه‌د و ئۆژین جۆڵا و دوو میدیاكاریدا دیكه‌دا ڕایانگەیاند، له‌لایه‌ن سوپاوه راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به بە بیانووی به‌زاندنی سنوری هێزی سه‌ربازی بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خت، له‌كاتێكدا ئه‌وان پێناسی كاری رۆژنامه‌وانییان پێبووە.
ڕۆژنامەنووسەکانەش له ده‌زگاكانی میدیاییەکانی ژیان، رۆژنیوز، ئه‌نادۆڵ و كه‌ركوك ناو كارده‌كه‌ن .
سۆران عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای زیاتر له‌دوو كاتژمێر دەستبەسەرکردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی سوپاوه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رگه‌ڕان كراون تا دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیان ئازاد بكرێن .
گوندی په‌ڵكانه، كه رۆژنامه‌نوسه‌كان سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانییان بون تیایدا، سنورێكی جێناكۆك و ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێی هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌به، به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.