بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو كەمی كردووە

  2020-12-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە عێراقدا لە مانگی تشرینی دووەم (11) بەراورد بە مانگی پێشتر بەرێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و هۆكارەكەشی بۆ نالەباری كەشوهەوا دەگەڕێتەوە.

كۆمپانیای سۆمۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی لە مانگی رابردوو لە عێراق بڵاوكردەوە و  رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەم بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت بووە  ئەوەش بەراورد بە مانگی رابردوو بە ڕێژەی 5% دابەزیوە. 

كۆمپانیای نیشتیمانی بەبازاڕكردنی نەوت لە عێراق لە ئامارەكانیدا دەشڵێت: لە مانگی رابردوو رۆژانە 2 ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە ئەوەش بەراورد بە مانگی پێشووتر بە رێژەی  6% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. 

كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، دابەزینی هەناردەكردنی نەوتی لە وڵاتەكە لەماوەی مانگی تشرینی دووەم لەبەر خراپیی كەشوهەوا بووە كە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بووە.
 


ڕیکلام