لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆرنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق، لە ساڵی داهاتووەوە برنجی جۆری عەنبەری ناوخۆیی دەخرێتە ناو بابەتەکانی فۆرمی خۆراکەوە.
سەلام شمەری سەرۆکی لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پرۆسەی دروێنەکردنی برنج لە چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشور، وەک نەجەف و کەربەلا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی بەیانامەی وەزارەتی کشتوکاڵبڕی ١٦٨ هەزار و ٨٢٨ دۆنم زەوی کراوە بە برنج لە نەجەف.
شمەری ئاماژەی بەوەشکردووەن هەماهەنگی بەردەوامە لە نێوان لیژنەی بازرگانی بە پشتیوانی جوتیار و کشتیاران لە پێدانی یەینی کیمیایی و تۆ و ڕێنمایی پێویست، ئەوەش وایکردووە، بڕی بەرهەمی برنج بەرزتربێتەوە، بەشێوەیەک بڕی ٥٩ هەزار تۆن برنجی عەنبەر لە لایەنی سایلۆکانی وەزارەتی کشتوکاڵەوە وەرگیراوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەهەنگی لەگەل وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە، ئەوەش بەرهەمێکی باشی برنجی بۆ ئەمساڵ لێ کەوتووەتەوە، چاوەروانیش دەکرێت کاتێک دروێنەی برنج تەواو دەبێت، وەرزی ئەمساڵ بە وەرزێکی سەرکەوتوو لە قەڵەم بدرێت.