وتەبێژی کازمی: بودجەی 2021 کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر دەکات

  2020-12-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن نازم وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کێشە و قەیرانەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و داخوازییەکانی دیکەش چارەسەر دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی  حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێم پابەندی یاسای قەرزی بودجەی فیدراڵیە و ئەنجومەنی وەزیرانیش سورە لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە دانیشتنێکی خۆیدا.

حەسەن نازم جەختیکردەوە، ئەوان نزیکبوونەتەوە لە سازکردنی کۆبوونەوەی تایبەتی حکومەت بۆ تیپەڕاندنی پڕۆژەی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو.

ڕوونیشیکردەوە، یاسای قەرز چەترێکە کۆنترۆڵی هەموو ڕێککەوتنەکان دەکات.

لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕوونیکردەوە، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بەم نزیکانە قەیرانەکانی  نیوان ناوەند و هەرێم و داخوازییەکانی دیکەش چارەسەر دەکات.

 



ڕیکلام