تەرمی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆکەخانەی بەغدا دۆزرایەوە

  2020-12-15  | 
بەغدا
تەرمی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆکەخانەی بەغدا دۆزرایەوە
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 سەڵاح بامەڕنی
تەرمی فەرماندەی لیوای 18 حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆکەخانەی بەغدا دۆزرایەوە کە گوللەباران کرابوو.

بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە تۆری هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئەمشەو تەرمی حامد جەزائیری فەرماندەی لیوای 18ی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆکەخانەی بەغدا دۆزراوەتە کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە بوو و گوللەباران کرابوو.

وتیشی، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

شایەنی باسە حامد جەزائیری لە 20 تەمموزی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە دەستبەسەرکرا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.



ڕیکلام